إشترك في القناة الأولى لمشروح

Tuesday, March 14, 2017

 بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ئایا سیستەمی (Google Fuchsia) چیە کەماوەیەکە باس دەکرێت


پێشەکی (Google Fuchsia) :- بریتیە لە سیستەمێکی کراوە کە بۆ ئامێرەکان لەلایەن کۆمپانیای گۆگڵ پەرەی پێ دەدرێت و دروست دەکرێت ناوی (Fuchsia) لە ناوی جۆرە ڕووەکێکەوە وەر گیراوە ، لە داهاتوودا ئەم سیستەمە کراوەیە واتا هەموو کۆمپانیایەک مافی ئەوەی بەکاری بهێنێت بەپێی بۆند و ڕازەمەندی کۆمپانیای گۆگڵ بەڵام گۆگڵ هیچ شتێکی فەرمی تاکو ئێستا بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام شارەزیانی نزیک کۆمپانیای گۆگڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێستا ئەم سیستەمە زۆر بە نهێنی لەلایەن کۆمەڵێک پەرەپێدەری گۆگڵەوە بەکار دێت گۆگڵ باوەڕی وایە کە بەهۆی زیاد کردنی داتاکان و پێشکەوتنی بەشەکانی ئامێرەکان ئێستا سیستەمەکانی ویندۆز و ئەندرۆید و لینۆکس و ئای ئۆ ئێس تا ڕادەیەک کۆنن لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە خێرایە هەڵ ناکەن جا بۆیە گۆگڵ بیری لەم سیستەمە کردۆتەوە 


0 تعليقات على " ئایا سیستەمی (Google Fuchsia) چیە ؟ "

هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی appkurd