إشترك في القناة الأولى لمشروح

Friday, January 13, 2017

یەکێک لەمەترسیدارترین بەرنامە بۆ چاودێری کردنی هەموو شتێک لەناو مۆبایلەکەت پێویستە هەموو کەس ئاگادار بێت لەم بەرنامەیە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێزان ئەم بەرنامەیە بەناوی (mobile-tracker-free) بۆ سیستەمی ئەندرۆیدە زۆر مەترسی دارە بۆ چاودێری کردن و سیخوڕی کردن لەسەر هەموو شتەکانی ناو مۆبایلەکەت وەکو وێنە و نامە و تەلەفون و جیگات و هەموو شتێک کە بەو مۆبایلەی دەکەیت بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانرێ بۆ کاری باشیش بەکار بهێنرێت وەکو چاودێری کردنی مناڵەکانت بۆ ئەوەی تووشی کاری هەڵەو خراپ نەبن
چۆنیەتی کار ئەم بەرنامەیە ئەوەیە دوای ئەوەی بەرنامەکە دادەگریت لەناو مۆبایلەکە ئینستاڵی دەکەیت  و ئەکاونتێک یان حسابێک دروست دەکەیت لەڕێگەی ئیمەیڵ و پاسۆرد لەناو بەرنامەکە یان لە ناو ماڵپەڕی فەرمی بەرنامەکە دەتوانیت حسابەکە دروست بکەیت دواتر حسابەکەت لەناو بەرنامەکە داخل دەکەیت بەڤیدیۆ ڕوونم کردۆتەوە لەخوارەوە چۆن کار دەکات

مەترسی ئەم بەرنامە ئەوەیە دوای ئەوەی ئینستاڵی دەکەیت و ئیمەیڵ و پاسۆردی حسابەکەت داخل دەکەیت ئۆتۆماتیکی لەناو مۆبایلەکەت شارەوە دەبێت بەرنامە واتا هەست ناکەیت دابەزیوە لەناو مۆبایلەکەت 

بەڵام ئەگەر بڕۆیتە سەر (setting app manager) دەتوانی بیسڕیتەوە لەناو مۆبایلەکەت .تکایە هەر بەڕێزێک بەکاری هێنا بۆ کاری چاکە و چاودێری کردنی منداڵەکانی بۆ ئەوەی تووشی کاری هەڵە نەیەن بەکاری بهێنێت .





بۆ داگرتنی بەرنامەکە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی بکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە 

چۆنیەتی کار کردنی تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە 




0 تعليقات على " یەکێک لەمەترسیدارترین بەرنامە بۆ چاودێری کردنی و سیخوڕی لەسەر هەموو شتێک لەناو مۆبایلەکەت "

هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی appkurd