إشترك في القناة الأولى لمشروح

Wednesday, March 1, 2017

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان لێرەدا باسێکی گرنگ ڕوون دەکەمەوە بۆ ئەو بەڕێزانەی کە ئارەزووی ئەوە دەکەن بەرنامە بۆ سیستەمی ئەندرۆید دروست بکەن و ببن بە پرۆگرام ساز بۆ ئەم کارە پێویستە لەچەند قۆناغێکی جیاوازدا لەچەند بابەتێک شارەزا بن سەرەتا من لەم بابەتەدا چەند وانە و کۆرسێک کە بەسوودن دەخەمە ڕوو لێرەدا پشت بەسەرچاوەی عەرەبی دەبەستم لەداهاتووشدا بابەتێکی لەم شێوە دەخەمە ڕوو پشت بە سەرچاوەی ئینگلیزی دەبەستم سەرەتا پێویستە لەچەند قۆناغێکەوە دەست پێ بکەین


قۆناغی یەکەم :- بۆ نووسین و داخل کردنی کۆدەکان لەبەرنامە پێویستە سەرەتا شارەزایمان لە بنچینەکانی زمانی جاڤا(java) هەبێت هەوڵ بدەین لەڕێگەی چەند وانە و کۆرسێکەوە خۆمان فێری زمانی جاڤا بکەین ، هەروەها بۆ ڕووکەش و شێوەی بەرنامە پێویستە شارەزایمان لەزمانی (HTML) هەرچەندە ئەم زمانە بنچینەی نیە ئەگەر شارەزایش نەبین هەموو قاڵب و شیوەکان ئامادە کراوە ئێمە تەنها بەڕاکێشانی دەتوانین بەرنامەکە دروست بکەین .

باشترین وانە و کۆرسەکان بەزمانی عەرەبی بۆ شارەزا بوون لەزمانی جاڤا (java) ئەم فێرکاریانەیە کەلەلایەن پرۆگرام سازی عەرەب (عبدالله عيد) ئامادەکراوە کراوە بەسێ قۆناغەوە فەرموون لەخوارەوە لینکەکەیم داناوە کلیکیان لەسەر بکەن بۆ داخل بوونی وانەکان.


Java 101


Java 102

Java 103

قۆناغی دووەم :- دوای ئەوەی شارەزیمان لە بنچینەکانی زمانی جاڤا پەیدا کرد ئێستا دەتوانین لەو ئامرازانە یان ئەو بەرنامانە شارەزا بین و فێربین کە بۆ دروست کردنی بەرنامە بەکار دێت بەناو بانگترین بەرنامەکەکان بەرنامەی (android studio) لەگەڵ بەرنامەی (eclipse) بەڵام ئێستا ئەم بەرنامە لەلایەن گۆگڵەوە پشتگیری ناکرێت و بەشێوەی کەمتر بەکار دێت لەڕابردودا زیاتر بەکار دەهات ئێستا بەشێوەیەکی گشتی بەرنامەی ئەندرۆید ستۆدیۆ بەکار دەهێنرێت بێگومان سەرچاوە زۆرن بۆ فێربوونی بەرنامەی ئەندرۆید ستۆدیۆ من لەخوارەو لینکی چەند سەرچاوەیەکی عەربی دادەنێم کلیکیان لەسەر بکەن بۆداخل بوونی وانەکان .


Android Studio Tutorials Arabic







0 تعليقات على " چۆن دەبیت بە پرۆگرام ساز و دەتوانیت بەرنامە بۆ سیستەمی ئەندرۆید دروست بکەیت؟ "

هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی appkurd