إشترك في القناة الأولى لمشروح

Thursday, December 8, 2016


داگرتن و گواستنەوەی یاری (xbox360) لەکۆمپیوتەرەوە بۆ ناو xbox لەسەر داشبۆردی ئەصڵی بەبێ گۆڕینی داشبۆرد یان سیستەمی ئامێری ئێکس بۆکسەکە



بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
سڵاوو ئازیزان لیرەدا باسی داگرتن و گوستنەوەی یاری xbox360 لە کۆمپیوتەرەوە بۆ ئێکس بۆکس دەکەین ، ئێمە لێرەدا باسی ئەوە ڕێگەیە دەکەین کە پێویستی بە گۆڕینی داشبۆرد یان سیستەمی ئێکس بۆکسەکە نیە واتا دوای ئەوەی نەقڵی دەکەین لەسەر داشبۆردی ئەصڵی ئێکس بۆکسەکە دەردەکەوێت و یاریەکە بە بێ کێشە دەیخوێنێتەوە
پێوستە ئەم هەنگاوانە جی بەجێ بکەین :-
١ – پێویستە یاریەکەمان بەشیوەی فایلی ISO  هەبێت لەناو دیڤیدی دەری بهێنین یان لە ئەنتەرنێت داونلۆدی بکەین باشترین ماڵپەڕ بۆ داگرتنی یاری ئێکس بۆکس ماڵپەڕی https://top2download.com/ کە ماڵپەڕێکی فارسیە داگرتنی یاری لەو ماڵپەڕە زۆر ئاسانە لینکی یاریەکان لەم ماڵپەڕە لینکی ڕاستەوخۆ و بێ کێشەیە.
٢ – فلاشێکمان پێویستە بۆ گواستنەوەی یاریەکە سەرەتا فلاشەکە دەدەین لە ئێکس بۆکسەکە فۆڕماتی دەکەین و فایلێکی یاری یان فایلی خەزنی یاری لەناو ئێکس بۆکسەکە دەگوازینەوە بۆ ناو فلاشەکە ئیشمان بەو فایلە نیە تەنها بۆ ئەوەمانە بەهۆی گواستنەوەی فایل بۆناو فلاشەکە فۆڵدەرێک دروست دەبێت کە لە ١٦ سفر پێک هاتووە ئیشمان بە فۆڵدەرەیە تەماشای ڤیدیۆکەی خوارەوە بکەن ئەم خاڵەم جوانتر ڕوون کردۆتەوە
٣ – پێوستمان بە بەرنامەیەکە بۆ گوڕینی فایلی ISO ی یاریەکە بۆ فایلی GOD بەشێوەیەکی گشتی واتا یاریەکە دەگۆڕین بۆ ئەو جۆرە فایلە بۆ ئەوەی لەسەر داشبۆردی ئەصڵی دەربکەوێت و یاریەکە ئیش بکات  ئەو بەرنامەی کە ئەم کارە دەکات پێ دەوترێت iso2god  تەماشای ڤیدیۆکەی خوارەوە بکەن ئەم خاڵەم جوانتر ڕوون کردۆتەوە
٤ – دوای ئەوەی فلاشەکەمان لە ئێکس بۆکسەکە فۆرمات کرد دەیدەین لە کۆمپیوتەرەکە و ئەو یاریەی کە فایلەکەی لە ISO  و ە گۆڕیمان بۆ GOD نقڵی دەکەین بۆ ناو ئەو فۆڵدەرەی کە لە ١٦ سفر پێک هاتووە لە ناو فلاشەکەمان تەماشای ڤیدیۆکەی خوارەوە بکەن ئەم خاڵەم جوانتر ڕوون کردۆتەوە
٥ – لە کۆتایدا فلاشەکە دەدەین لە ئێکس بۆکسەکە و یاریە نقڵ دەکەین و بێ کێشە ئیش دەکات تەماشای ڤیدیۆکەی خوارەوە بکەن ئەم خاڵەم جوانتر ڕوون کردۆتەوە


بۆ داگرتنی بەرنامەی ISO2GOD کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن


تەماشای ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن هەموو قۆناغەکانم ڕوونکردۆتەوە







0 تعليقات على " داگرتن و گواستنەوەی یاری (xbox360) لەکۆمپیوتەرەوە بۆ ناو xbox "

هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی appkurd